سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان

سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئۆنلاین بەشدارییان کردووە.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ئێستا سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەین و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئۆنلاین بەشداریی کۆبونەوەکەیان کردەوە".

گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەدەین".

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر سەرۆک فراکسیۆنەکان لەسەر بەرنامەی کار بگەنە رێککەوتن، ئەوا سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە".












باسنیوز



Top