سوپای عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری کەرکووک دەکات
سوپای عێراق دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری کەرکووک بۆ راوەدوونانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەکات.
عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە رێنمایی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.
ئۆپەراسیۆنەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020ـەوە بەناوی قۆناغی دووەمی (پاڵەوانانی عێراق) بۆ راوەدوونانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باشووری کەرکووک و سنووری نێوان ئەو پارێزگایە و پارێزگای سەڵاحەدین، دەستی پێکردووە.
باسنيوز
