429 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران

429 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران
ئەمڕۆ دووشەممە 429 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، كە بە زۆری كەوتوونەتە شاری بەغداوە.

بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی ئەم وڵاتە، لە دوێنێوە تەنها لە بەری رەسافەی بەغدا 80 تووشبووی نوێ تۆمار كراون، لە كەرخیش 47 تووشبوو، هەروەها لە شاری پزیشكیی بەغداش 45 تووشبووی تر تۆمار كراون.

لە شاری نەجەف شەش تووشبوو تۆمار كراون، لە بەسرە 22، لە سلێمانی 102 تووشبوو، لە دهۆك دوو تووشبوو، لە كەربەلا 11 تووشبوو، لە دیالە چوار تووشبوو، لە واست 41 تووشبوو، لە بابلیش چوار تووشبوو تۆمار كراون.

هەروەها لە شاری دیوانیە هەشت تووشبوو تۆمار كراون، لە میسان 38 تووشبوو، لە شاری موسەنا 13 تووشبوو و لە نەینەواش شەش تووشبوو تۆمار كراون.











باسنيوز




Top