داعش پێنج گوللە هاوەن ئاراستەی رۆژئاوای ئەنبار دەکات

داعش پێنج گوللە هاوەن ئاراستەی رۆژئاوای ئەنبار دەکات
پێنج گوللە هاوەن لە شارۆچکەی روتبە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە عێراق، کەوتنە خوارەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 پێنج گوللە هاوەنەکە ئاراستەی سەنتەری روتبە کراون و کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، پێنج گوللە هاوەنەکە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاراستەی روتبە کراون، کە دوویان لە ناوچەیەکی بیابانیی شارۆچکەکە کەوتوونەتە خوارەوە و سێ گوللە هاوەنیش نەتەقیونەتەوە.










باسنيوز


Top