عێراق... 260 تووشبووی نوێی كۆرۆنا و گیان لەدەستدانی 10 كەس
ئەمڕۆ یەكشەممە 260 تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران، 10 كەسی تووشبووش گیانیان لەدەست دا.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق، تووشبوونی 260 كەسی نوێیان بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كردووە.
هەروەها رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنها 46 کەسی تووشبوو بە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
تا ئێستا تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتووەتە شەش هەزار و 439 كەس، لەو ژمارەیەشدا سێ هەزار و 156 کەسی تووشبوو چاك بوونەتەوە، 205 کەسی تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
