وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سەركردەیەكی داعش دەستگیرکرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردوە.
ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی تەقاندنەوەی دو بۆمبی چێنراوی دەدا
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو سەركردەیەی داعش لەو كاتەدا دەستگیركراوە كە هەوڵی تەقاندنەوەی دو بۆمبی چێنراوی دەدا، كرەدیەکی تیرۆریستی لە باشوری بەغدا ئەنجام بدات.
هێزە ئەمنییەكان دو بۆمبەكەیان لە ناوچەی سەعیدات باشوری بەغدا پوچەڵكردوەتەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە، تیرۆریستەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، برینداربوە، باس لەوەشكراوە كە هێزە ئەمنییەكان دو بۆمبەكەیان لە ناوچەی سەعیدات باشوری بەغدا پوچەڵكردوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبوە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستدان ئەو تیرۆریستە سێ برای هەبوە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە و جگە لەوەش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشوری بەغدا تەقاندوەتەوە.
خەندان
