له دوو پارێزگای عێراق تاقیكردنه‌وه‌كان دواخران
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی بابل، بڕیاردراوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌واوكاری بۆئه‌و خوێندكارانه‌ی له كۆرسی یه‌كه‌می پۆله ناكۆتاكان و نیوه‌ی ساڵی پۆلی شه‌شی وزاری كه‌وتون دوابخرێت.
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجامنادرێت
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام نادرێت.
بڕیاریانداوه سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دوابخه‌ن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، حه‌سه‌ن مه‌ندیل پارێزگاری بابل به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندوه، بڕیاریانداوه سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ره‌چاوكردنی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بۆ كاتێكی نادیار دوابخه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا 6ی حوزه‌یرانی 2020 قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت.
خەندان
