له عێراق به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له ده‌كرێت
حه‌سه‌ن كه‌عبى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق، داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له له‌نێوان شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق و شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى عێراق، به سه‌رپه‌رشتیی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ڕه‌وشى عێراق له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وى په‌تاى كۆرۆنا به كاره‌ساتێكى ته‌ندروستى ناو ده‌بات.
پێشتر محه‌مه‌د جابر عه‌تا، پارێزگارى به‌غدا، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له به‌غدا، هۆشدارى دابوو له ڕوودانی كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى له پارێزگاكه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستبووه ڕوو كه كۆرۆنا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه و پێشگرتنى ئه‌سته‌مه.
باسنيوز
