سێ گیراو لە زیندانی تاجی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ڕێکخراوی ناوەندی عێراق بۆ ناساندنی تاوانەکانی جەنگ ئاشکرای کرد سێ لە گیراوانی زیندانی تاجی کە دەکەوێتە باکووری عێراق، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و ١٧٦ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.
ئەو ڕێکخراوە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو گیراوانەی لەناو زیندانییەکە تووشی کۆرۆنا بوونە، تا ئێستا لە ناو زیندانییەکەدا ماونەتەوە و هیچ چارەسەرییەکیان بۆ ئەنجام نەدراوە، بەشێوەیەکی گشتی دابیننەکردنی پێداویستیی تایبەت بە خۆپارێزیی کۆرۆنا لەناو زیندانییەکان پێشبینیی کارەساتی گەورەی مرۆیی لێ دەکرێت.
لە ڕاگەیاندنەکەدا هەروەها ئهوهش هاتووە، ئەو سێ گیراوەی گیانیان لەدەست داوە خەڵکی شارۆچکەی فەلووجەن بەناوەکانی (سەعد زامن عیسا، عهلوان ناجی، ئەمجەد حارس جهواد نافع).
لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەدا باس لهوه كراوه، لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لایەنە پهیوهندیدارهكانمان لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە زیندانەکانی عێراقدا ئاگادار کردبووەوە.
باسنيوز
