دوو پاسەوانى وه‌زیرێكى عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی (شەفەق نیوز) بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوای ئەوەی عه‌دنان ده‌رجال سەردانی شاری مووسڵی کرد له‌گه‌ڵ هەریەک لە لیوا نو‌عمان زوبەیعی، فەرماندەی عەمەلیاتی مووسڵ و عەبدولقادر دەخیل، بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی مووسڵ كۆ بووه‌وه، فه‌رمانده‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانییه‌كانى مووسڵ هۆڵی کۆبوونەوەیان جێ هێشتووە.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئەو دوو بەرپرسەی شاری مووسڵ لەکاتی کۆبوونەوەدا لەگەڵ عەدنان دەرجال کە بۆ چەند مەلەفێکی وەرزشی ساز كرابوو، کاتێک زانیاری‌یان پێ گەیشتووە کە لەلایەن تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه ئاشکرا کراوە دوو پاسەوانی وەزیرى وه‌رزش و لاوانى عێراق کە یاوەری بوونە بۆ هەولێر، تووشى کۆرۆنا بوونە و دیپۆرت کراونەتەوە، دەستبەجێ لەبەر پاراستنی گیانی خۆیان، هەردووکیان هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێ هیشتووە و ئامادەنەبوونە لەگەڵ عەدنان ده‌رجال دابنیشن.
باسنيوز
