کازمی پێشوازی لە وەبەرهێنانی چین دەکات لە عێراق

 کازمی پێشوازی لە وەبەرهێنانی چین دەکات لە عێراق

دوێنێ دو شەممە، مستەفا کازمی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغداد، پێشوازیکرد لەباڵیۆزی چین و شاندێکی یاوەری.

پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق

لەکۆبونەوەکەدا ژانگ تاو، باڵیۆزی چین لە بەغداد پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

پاڵپشتی حکومەتی چینی بۆ عێراق دوپاتکردەوە، لە ئاوەدانکردنەوە و روبەربونەوەی تێرۆر و قەیرانی ئابوریدا

تاو پاڵپشتی حکومەتی چینی بۆ عێراق دوپاتکردەوە، لە ئاوەدانکردنەوە و روبەربونەوەی تێرۆر و قەیرانی ئابوریدا.

باڵیۆزی چین لە عێراق ، جەختی کردەوە لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و یەکگرتوی خاکی عێراق.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپاسی حکومەتی چینی کرد لە هاریکاری عێراق لە قەیرانی کۆرۆنادا.

حکومەتی عێراق پێشوازی لە وەبەرهێنانی چینی دەکات لە وڵاتەکەی لە بوارەکانی پیشەسازی و وزە و ئاوەدانکردنەوەدا

کازمی ئاماژەشی بەوەدا، حکومەتی عێراق پێشوازی لە وەبەرهێنانی چینی دەکات لە وڵاتەکەی لە بوارەکانی پیشەسازی و وزە و ئاوەدانکردنەوەدا.









خەندان-
Top