حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق واده‌ی كۆتاییهاتنی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نێت
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، واده‌ی كۆتاییهاتنی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یان و ئاشكراشیكرد، مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حه‌سه‌ن ته‌ممی رایگه‌یاند، كه‌ره‌نتینكردنی ناوچه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، ئاماده‌ییشمان تێدایه كه پلانی پشكنینی گشتی و كه‌ره‌نتینی ناوچه‌ی جێبه‌جێبكه‌ین ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه له‌كۆنترۆڵ ده‌ربچێت، به‌هه‌مانشێوه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه سیستمی كه‌رتی ته‌ندروستیان له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتندایه.
جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ناوچانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌توشبوانی كۆرۆنایان تێدا تۆماركرابو، كاریگه‌ری باشی هه‌بوه
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردوه، جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ناوچانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌توشبوانی كۆرۆنایان تێدا تۆماركرابو، كاریگه‌ری باشی هه‌بوه و بوه‌ته هۆكار بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی تۆماركردنی توشبوانی نوێ.
تاوه‌كو كۆتایی ساڵی داهاتو، مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامده‌بێت
حه‌سه‌ن ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌كۆتاییهاتنی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه و رایگه‌یاندوه، تاوه‌كو كۆتایی ساڵی داهاتو، مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامده‌بێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته سێ هه‌زار و 877 توشبو، له‌نێویاندا 140 مردن هه‌یه، هاوكات دو هه‌زار و 483 كه‌سیش چاكبونه‌وه.
خەندان
