لە دوای كاتژمێر چوارەوە خاڵە گومرگییەكانی عێراق لە دەسەڵاتی حكوومەتدا نامێنن

لە دوای كاتژمێر چوارەوە خاڵە گومرگییەكانی عێراق لە دەسەڵاتی حكوومەتدا نامێنن
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد لە دوای كاتژمێر چواری ئێوارانەوە، خاڵە گومرگییەكانی عێراق لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتدا نامێنن.

پەرلەمانتار مەیادە نەجار لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا دووپاتی كردەوە بەشێك لە خاڵە گومرگی و دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە ئێوارانەوە لەژێر دەسەڵاتی حكوومەتدا نامێنن.

نەجار گوتیشی ئەم خاڵە گومرگیانە كەوتوونەتە ناوەڕاست و باشووری عێراق و لە دوای كاتی دەوامی فەرمی، ئیتر دەسەڵاتی حكوومەتیان تێدا نامێنێ.

دووپاتی كردووەتەوە لە ئێوارانەوە داهاتەكانی ئەم خاڵە سنوورییانە بۆ ئەو لایەنە سیاسی و عەشایەرییە دەستڕۆیشتووانە دەڕوات كە دەستیان بەسەر خاڵە گومرگییەكاندا گرتووە.

پەرلەمانتارەكە ئەوەی روون كردووەتەوە كە جگە لە خاڵە گومرگییە فەرمییەكان، چەند خاڵێكی گومرگی نافەرمییش هەن و لەلایەن دەوڵەتەوە تۆمار نەكراون، تەواوی داهاتی ئەم خاڵانەش بۆ لایەنی سیاسی و چەكداری دیاریكراو دەچن و هیچیان ناگەڕێنەوە بۆ حكوومەت.











باسنيوز




Top