لە عێراق 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە عێراق 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 57 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 56 کەسیش چاکبووەتەوە، چوار کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 3611 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2366 کەس چاکبوونەتەوە و 131 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.











باسنيوز



Top