فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی: گۆڕانكاری لە حەشدی شەعبی دەكرێت

 فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی:  گۆڕانكاری لە حەشدی شەعبی دەكرێت
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، پەیكەری حەشد دەگۆڕدرێت و جێگری سەرۆكی دەستە نامێنێت.

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، گۆڕانكاری لە حەشدی شەعبیدا دەكرێت و لەسەر پەیكەرێكی نوێ رێككەوتووین، كە رۆژانی داھاتوو جێبەجێ دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو گۆڕانكارییە، مووچەی حەشد بەپێی یاسای سەربازی دەدرێت و پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی نامێنێت، بەڵكو سوپاسالاری حەشد جێگەی دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا كەس بۆ پۆستەكە دانەنراوە و كاندیدكردنی كەسێك لە دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان دەبێت.







K24
Top