کازمی داوای دۆزینەوەی رفێندراوان دەکات
نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 17-5-2020 کازمی سەردانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتەکەی کردووە.
لەو سەردانەدا، مستەفا کازمی لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ کۆ بووەتەوە و داوای لێکردووە ”بە زووترین کات“ کار لەسەر دۆزینەوەی رفێندراوان و ونبووان، بکات.
بەهۆی ناکارایی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق، دەیان میلیشیای تیرۆریستی، توندڕەو و تائیفی بە ئارەزووی خۆیان خەڵک دەڕفێنن، دەکوژن و کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.
باسنيوز
