عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی رادەگەیەنێت
حکوومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە شارەکانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت.
چەند رۆژێکە ژمارەی تووشببووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق بە تایبەت لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیاری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی، دەرکردووە، کە بڕیارەکە شاری کەرکووکیش دەگرێتەوە.
قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە رۆژی هەینی 22-5-2020 تا هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانی جەژنی رەمەزانیش دەگرێتەوە.
تا ئێستا دوو هەزار و 856 کەس لە عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 115 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
