لە عێراق 67 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا

لە عێراق 67 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 67 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 37 کەسیش چاکبووەتەوە، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 3260 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2126 کەس چاکبوونەتەوە و 121 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.









باسنيوز



Top