پەرلەمانتارێکی سائیرون: پێویستە سەرکۆمار و سەرۆک پەرلەمانیش بگۆڕدرێن

پەرلەمانتارێکی سائیرون: پێویستە سەرکۆمار و سەرۆک پەرلەمانیش بگۆڕدرێن
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکا، داوای گۆڕینی سەرکۆمار و سەرۆک پەرلەمانی عێراقیش دەکات.

سەباح عەگیلی، پەرلەمانتاری سائیرون بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، گۆڕینی سەرکۆمار و سەرۆکی پەرلەمان یەکێکە لە ”پێویستی“یەکان، چونکە حکوومەت سەقامگیر نابێ بە مانەوەی ئەو دوو سەرۆکایەتییە.

سەباح عەگیلی هەروەها رایگەیاندووە، خۆپیشاندانەکان بە گۆڕینی سەرۆک وەزیران کۆتاییان نەهات، بەڵکوو بە پێچەوانەوە بەرەو فراوانبوون چوون، ئەمەش دەری دەخا داواکارییەکان زیاترن لە گۆڕینی سەرۆک وەزیران.

عەگیلی بە پێویستی دەزانێ دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکەی عێراق (سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان)یش بگۆڕدرێن، چونکە ئەوانیش بەشدارن لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و دەبێ لە کاتی گۆڕینی یەکێکیان، ئەوانی دیکەش بگۆڕدرێن، وەک دەستپێشخەرییەکی دەسەڵات بۆ گەلی عێراق و بە تایبەت بۆ خۆپیشاندەران.











باسنيوز



Top