داعش لە چەند قۆڵێكەوە ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی عێراق
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بازگەیەک لە نزیک قەزای دوجەیل، پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
لە هێرشێکی دیکەشدا لە گوندی مەیتە لە نزیک عوزێم لە باکووری دیالە، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانانی نێودهوڵهتیش، بۆردوومانی ئەشکەوتێکیان لە باشووری حەزەر لە پارێزگای نەینەوا کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان، حەوت چەکداری داعش کوژران.
K24
