به‌م نزیكانه ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆونییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان وێڕای پیرۆزباییكردن له كازمی، جه‌ختیشی كرده‌وه، توركیا ئاماده‌یه له رووی سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌وه هاوكاری عێراق بكات و گوتیشی: ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا سه‌ردانی به‌غدا بكات و گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن و رێز له سه‌روه‌ری خاكی یه‌كتر بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه به ته‌واوی ئاشكرا بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی كازمیدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، عێراق گرنگی به دانانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و شه‌راكه‌ت له نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌دات، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن له یه‌كتر".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كازمی به ئه‌ردۆغانی گوتووه: "به خۆشحاڵییه‌وه له به‌غدا پێشوازیتان لێ ده‌كرێت و جێگای دڵخۆشیمانه كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و جووڵه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وه‌به‌رهێنا له نێوان عێراق و توركیا چالاكتر بكه‌ین و گرنگی به رۆڵی كۆمپانیا توركییه‌كان له بواره‌كانی وزه و ئاوه‌دانكردنه‌وه بده‌ین".
هه‌روه‌ك باس كراوه، "تاوتوێكردنی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ كارئاسانی جووڵه‌ی گه‌شتیاران له نێوانیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، لایه‌نێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان كازمی و ئه‌ردۆغان بوو".
K24-
