پەرلەمانتارێک: 47 کەس بەنیازی وەرگرتنی وەزارەتی نەوتی عێراقن

پەرلەمانتارێک: 47 کەس بەنیازی وەرگرتنی وەزارەتی نەوتی عێراقن


پەرلەمانتارێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، 47 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەوتی عێراق کاندید کردووە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەفا غانم، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، ”رەنگە لە کاتێکی کەمدا“ ناوی سێ کەس وەک کاندیدی پۆستی وەزیری نەوتی عێراق رێککەوتنی لەسەر بکرێ و بنێردرێتە پەرلەمان.

سەفا غانم هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا 47 کەس خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری نەوتی عێراق کاندید کردووە.

درەنگانی شەوی چوارشەممە 6-5-2020، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە 15 وەزیری کابینەی نوێی حکوومەتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، بەخشی، بەڵام دیاریکردنی وەزیری وەزارەتەکانی نەوت و دەرەوە، دواخرا.







باسنیوز
Top