کازمی لەبارەی دژایەتیکردنی گەندەڵی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەڵێندەدات

 کازمی لەبارەی دژایەتیکردنی گەندەڵی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەڵێندەدات

لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق رایگەیاند، بۆ گێڕانەوەی پێگە و دەسەڵاتی حکوکمەت دەگەڕێینەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری و روبەروی ئاڵەنگارییە تیرۆرستییەکان و گەندەڵی دەبنەوە.

بەڵێنیدا کار بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بکات و روبەڕوی ئاڵەنگارییەکانی گەندەڵی ببنەوە


بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لەفایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەر کرد و بەڵێنیدا کار بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بکات و روبەڕوی ئاڵەنگارییەکانی گەندەڵی ببنەوە.

پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری تا متمانە بۆ دەوڵەت بگەڕێتەوە و پێکەوە روبەروی ئاڵەنگارییە ئابوری و ئاسایشییەکان ببنەوە


سەرۆک وەزیران رایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستادا کە وڵات روبەروی قەیرانێکی گەورەی ئابوری و سیاسی بوەتەوە، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی دادوەری تا متمانە بۆ دەوڵەت بگەڕێتەوە و پێکەوە روبەروی ئاڵەنگارییە ئابوری و ئاسایشییەکان ببنەوە.

پشتیوانکردنی سەربەخۆیی ئەنجومەنی دادوەری و دەسەڵاتی دادوەری یەکێک بو لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری حکومەتەکەی کازمی.

لای خۆشییەوە سەرۆکی ئەنجومەی دادوەری رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری لەپێناوی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراقدا دەبێت.








خەندان-
Top