لە بەغدا مافیایەك دوای دزینی یەك ملیۆن دۆلار دەستگیر كران
مافیایەكە یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكییان لە بۆسەیەكدا دزیبوو، لە ناوچەی مەنسوری بەغدای پایتەختی فیدراڵی.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونی كردووەتەوە كە هێزێكی نووسینگەكەیان لە مەنسوور توانیویانە سێ ئەندامی مافیایەكە دەستگیر بكەن و دەست بەسەر پارەكەشدا بگرن.
ئاماژەشی بەوە داوە كە پارەكە هەر لەناو "قاسە" پارەهەڵگری ئاسنیندا بووە، كە لە كۆمپانیایەكی بازرگانی دزرابوو، جگە لە پارەش، بڕێكی زۆر زێڕ و دەمانچەشی تێدا بووە.
باسنيوز
