هاووڵاتییەكی عێراق بە هۆی بێڕێزیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام زیندانی كرا

هاووڵاتییەكی عێراق بە هۆی بێڕێزیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام زیندانی كرا
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگایەكی عێراق بە هۆی بێڕێزیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام، هاووڵاتییەكی بە زیندانیكردن سزا دا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی كردەوە هاووڵاتییەك بە تاوانی بێڕێزیكردن بە پێغەمبەری ئیسلام، بە دوو ساڵ زیندانیكردن سزا درا.

هاووڵاتییەكە دانیشتووی قەزای عەفكە سەر بە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، بە نووسین و كۆمێنت بێڕێزی بە پایەی پێغەمبەری ئیسلام كردووە.

هاووڵاتییەكە لە دادگادا دانی بە نووسین و كۆمێنتەكاندا ناوە و رایگەیاندووە ئەو كەسێكی بێباوەڕە، دادگاش بە تاوانی ئەوەی سووكایەتی بە پیرۆزی ملیۆنان موسڵمان كردووە، بە پێی حوكمەكانی مادەی 372 /1و5ی یاسای سزادانەكان سزای داوە.











باسنيوز




Top