خۆپیشاندەرانی میسان ”بە فەرمانی گەل“ فەرمانگەکان دادەخەن

خۆپیشاندەرانی میسان ”بە فەرمانی گەل“ فەرمانگەکان دادەخەن


خۆپیشاندەرانی پارێزگای میسان فەرمانگەکانی شاری عەمارەی سەنتەری پارێزگاکەیان ”بە فەرمانی گەل“ دادەخەن.

لە شەوی هەینی 9-5-2020ـیەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق دەستی پێکردووەتەوە و خۆپیشاندەران دژایەتیی خۆیان بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێ و حکوومەتی نوێی عێراق راگەیاندووە.

کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق شەوی چوارشەممە 6-5-2020 لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا و مستەفا کازمی لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

خۆپیشاندەران سەرکۆنەی ”مانەوەی گەندەڵکار و دزان لە دەسەڵات“ و سزا نەدرانیان دەکرد، جگە لە داواکردنی خزمەتگوزاری.

عادل عەبدولمەهدی (لەدایکبووی 1942 لە بەغدا)، لە مانگی 10ـی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی 30-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد.

دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات، کە لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێکرد و لە مانگی 3ـی 2020، بەهۆی مەترسیی پەتای کۆرۆنا، راگیران.





باسنيوز
Top