داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق دەكرێت

داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق دەكرێت
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، پارێزبەندی یاسایی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵبگرێت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، پارێزبەندی یاسایی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵبگرێت.

پەرلەمانتارەکانیش کە بە گەندەڵی و کەیسی دیکە تۆمەتبارن بریتین لە" قاسم فەهداوی، موسەنا سامەڕائی، کازم سەیادی، عەبدوڵڵا عەبدولحەمید زیاب، سادق سوڵتانی، هەرێم کەمال، فائق شێخ عەلی، عالیە نسەیف، محەمەد ئیقبال، عەتوان عەتوانی، کازم فنجان، ئەحمەد جبوری، عەلی سەجری، نەدا شاکر جەودەت، تەڵاڵ زەوبەعی، مەناهل جەلیل، بەشار کیکی و فەلاح حەسەن زێدان.




K24
Top