حكومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتیمانی ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
هاتوچۆ له كاتژمێر 5:00ی ئێواره تا 5:00ی به‌ره‌به‌یان قه‌ده‌غه‌یه.
له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتگیر ده‌سه‌پێنرێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه چه‌ند مه‌رجێكی بۆ سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه دیاری كردووه و به هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رپێچیكاران سزا ده‌ده‌ن.
K24-
