ھێزەكانی ھاوپەیمانان دەگەڕێنەوە عێراق
جەنەراڵ پات وایت، فەرماندەی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش رایگەیاند، کە لە دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، داوا لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دەکات، لەماوەی 60 رۆژ هێزەکانیان بۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی، هێزەکان بگەڕێنەوە عێراق.
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید19، زۆربەی وڵاتان سەربازەکانیان لە عێراق کشاندەوە و راهێنان و کردەوەی سەربازیان راگرت.
فەرماندە ئەمەریکییەكە لەبارەی بەهێزبوونەوەی داعش دەڵێت، داعش نەیتوانیوە بەشێوەیەیکی فراوان خۆی رێکبخاتەوە و کێشەی هاوکاری نەکردنی خەڵکی ناوچەکان و نەبوونی پارە و کەمی چەکداریان هەیە.
K24
