عێراق؛ حه‌وت ئه‌ندازیار كارگه‌یه‌كی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه دروستدەکەن
حه‌وت ئه‌ندازیار له‌به‌غدا كه له‌چوار ژن و سێ پیاو پێكهاتون، پێكه‌وه هه‌وڵه‌كانیان یه‌كخستوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بێكاری ببنه‌وه و هه‌م هه‌لیكار بۆخۆیان، هه‌میش بۆ كه‌سانی دیكه دروستبكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندازیارانه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌یان دروستكردوه، ماددهكانیش به‌ره‌و پارێزگاكانی دیكه هه‌نارده ده‌كه‌ن و جهختیشدهكهنهوه، له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به‌دامه‌زراندن ببه‌ستن، ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌رهه‌میان هه‌بێت.
یه‌كێك محه‌مه‌د موسه‌وی، یه‌كێكه له ئهندازیارهكانه و ئاماژه بهپرۆژهكهیان ده‌كات و ده‌ڵێت، "ئه‌م جۆره پرۆژانه پێویستی به‌پاڵپشتی و پشتیوانی هه‌مو هاوڵاتیان و لایه‌نه حكومیه‌كانه، بۆئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌به‌رهه‌می خۆماڵی بده‌ن و دوربكه‌ونه‌وه له‌كڕینی به‌رهه‌می هاورده‌كراو".
داواشیكرد، به‌ر به هاورده‌كردنی ده‌رمانی تایبه‌ت بهپاككهرهوه بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌لی كاری زیاتر له‌ناوخۆ وڵات دروستبكرێت و له‌رێگه‌ی كارگه‌كانی ناوخۆوه بره‌و به‌كه‌رتی تایبه‌ت بدرێت.
خەندان
