کازمی بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی دەردەکات

کازمی بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی دەردەکات
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دەردەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2-5-2020، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی بەلەد و مگێشیفە لە باشووری تکریتی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 چەکداری حەشی شەعبی کوژران و بریندار بوون.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە بەیاننامەکەیدا، رایگەیاندووە، ”بەڵێن بە گیانی شەهیدان دەدەین بەردەوام لە راونانی تیرۆریستان لە هەر کوێ بن“.

مستەفا کازمی هێرشەکەی داعش بە ”هەوڵێکی شکتسخواردوو“ی داعش بۆ نیشاندانی هێزی خۆی دادەنێت و هۆشداریشی داوەتە لایەنە سیاسییەکان، کە ئەگەر پەلە نەکەن لە رێککەوتن لەسەر حکوومەتی نوێی، ئەوا داعش وەبەرهێنان لەو ناکۆکییەی نێوان لایەنەکان دەکات.











باسنيوز



Top