لە ئەنجامی هیرشێکی داعش لە گوندێکی پارێزگای ئەنبار سەرۆکهۆزێکی ناحیەی وەلید کوژرا.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی "وەلید"ی پارێزگای ئەنبار و کەسێکیان ڕفاندووە و دوای ەگشتنی هێزە ئەمنییەکان، شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا ڕووی داوە.
لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و لەو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەدا سەرۆکی هۆزی "عەمووس" بەناوی "شێخ تەلال مەتەر عەمسی" و برایەکی و هاوسەرەکەی بریندار بوون.
دوای ڕەوانکردنیان بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە سەرۆکهۆزی عەمووس گیانی لەدەست داوە.
ماوەی چەند مانگە داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و بەشێکی زۆر لە ناوچە کوردستانییەکان زۆر بە چڕی دەستی بە هێرشەکانی کردووەتەوە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش لە دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە بێتوانان.
باسنیوز
