ئەمریکا دوا مۆڵەت بە عێراق دەدات هەتا غاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت
بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت، مایک پۆمپیۆ چاوەدێریی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەکات و هاوکات پێداچوونەوە بەو ڕیگاپێدانانەدا دەکات کە بە عێراقی دابوو بۆ کڕینی غاز و کارەبا لە ئێران.
ئێستا بۆ دواجار ئەو مۆڵەت و ڕێگەپێدانە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە و چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن.
پێشتر ئەمریکا بەهۆی خراپیی دۆخی عێراقەوە چەندین جار ئەو ڕێگەپێدانەی بۆ عێراق درێژ کردبۆوە و دوایین جاریش ماوەی سێ مانگ مۆڵەت بە عێراق درا کە بۆی هەیە غازی سروشتی و کارەبا لە ئێران بکڕێت.
وا بڕیارە ڕێکەوتی 2020.5.26 ئەو وادەیە کۆتایی پێدێت و پێناچێت چیدیکە ئەمریکا ئەو ڕێگەپێدانە بۆ عێرا درێژ بکاتەوە.
عێراق غازی سروشتیی خۆی و بەشێک لە کارەبای شارە سنوورەییەکانی لەگەڵ ئێران لەو وڵاتە دابین دەکات و ئەمەش دەچێتە خانەی پێشێلکاریی گەماروە ئابووریەکانی سەر ئێران کە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێ کراون.
باسنيوز
