کازمی رۆژی یەکشەممە پێکهاتەی کابینەکەی پێشکەشی لایەنەکان دەکات

کازمی رۆژی یەکشەممە پێکهاتەی کابینەکەی پێشکەشی لایەنەکان دەکات
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رۆژی یەکشەممە 26-4-2020، پێکهاتەی کابینەکەی، پێشکەشی لایەنەکان دەکات.

ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ناکۆکییەکان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، تەنیا لەناو لایەنە شیعەکاندایە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەکردن بەوەی، مستەفا کازمی رۆژی یەکشەممە (سبەی) ئەندامانی کابینەکەی پێشکەشی لایەنە عێراق دەکات، رایگەیاندووە، بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەشێک لە کاندیدی وەزارەتەکان بەتایبەت وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا، پیشەسازی، دارایی و ناوخۆ، رەت دەکەنەوە.

ناوی کاندیدی وەزارەتەکان، کە میدیا عێراقییەکان پێشتر بڵاویان کردبووەوە، بەڵام هیچ لایەنێک بە فەرمی پشتڕاستی نەکردبووەوە:

ناوی وەزیرەکان (پشکی کورد):

- فوئاد حوسێن، و وەزیری دارایی (لە پۆستەکەی دەمینێتەوە)

- خالید شوانی یان رزگار محەمەد ئەمین، وەزیری داد

- رێزان محەمەد، وەزیری شارەوانی

ناوی وەزیرەکانی پشکی سوننە و شیعە:

- بەرگری، دواخراوە

- ناوخۆ، دواخراوە

- لاوان، دواخراوە

- کۆچ، دواخراوە

- پیشەسازی، دواخراوە

- حارس محەمەد حەسەن، وەزیری دەرەوە

- نزار قەحتان حەسەن جەبر، وەزیری کارەبا

- عەلا مەحمود حوسێن، وەزیری گواستنەوە

- عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوت (لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە)

- کازم هێلان سەهلانی، وەزیری کار

- ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری خوێندنی باڵا

- جاسم محەمەد ئەسەدی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان

- حەسەن شەمسەدین خەتیب، وەزیری پەیوەندییەکان

- هیشام ساڵح داود، وەزیری رۆشنبیری

- جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی (لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە)

- محەمەد شیاع سودانی، وەزیری کشتوکاڵ

- خالید بەتال، وەزیری پلاندانان

- ماهیر حەماد، وەزیری بازرگانی

- موزاحیم خەیات یان فەلاح حەمودی ئەحمەد، وەزیری پەروەردە












باسنيوز


Top