سەرۆک وەزیرانی کوێت سەردانی عێراق دەکات

 سەرۆک وەزیرانی کوێت سەردانی عێراق دەکات
سەرۆک وەزیرانی کوێت سەردانی عێراق دەکات و نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراقیش بەیاننامەیەک دەردەکات.

لە بەیاننامەکەدا، نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق رایگەیاندووە، شێخ سەباح خالید ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کویت بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە کازمییەوە کردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، شێخ سەباح پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ مستەفا کازمی خواستووە و راگەیاندووە، ”بە نیازە لە نزیکترین کاتی رەخساودا، سەردانی عێراق بکات“









باسنیوز
Top