لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق: سێ ترلیۆن دینار بۆ جووتیاران تەرخانكراوە

لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق: سێ ترلیۆن دینار بۆ جووتیاران تەرخانكراوە
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئەمڕۆ لیژنەکەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتیی حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەبوونی سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان كۆبووەوە و كۆمەڵێك بڕیاردران، دیارترینیان تەرخانكردنی بڕی سێ ترلیۆن دینارە بۆ كڕینی گەنم و جۆی ئەمساڵی جووتیارانی عێراق.

لەبارەی بڕیارەکەشەوە، محەممەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند "هەر بڕە پارەیەک تەرخانبکرێت جووتیارانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا پرۆژە بودجەی گشتیی 2020 پەسند نەكراوە و كار بە پرۆژە بودجەی ساڵی 2019 دەكرێت".

ئەندامەکەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی "ئەو بڕە پارەیە بەردەوام گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، تاوەكو ئێستاش گوژمەكە یەكلایی نەبووەتەوە".










رووداو
Top