چه‌ند كاتیۆشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران
دوو كاتیۆشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى (به‌غدا)ى پایته‌ختى عێراق كران، هێزه ئه‌مریكییه‌كانیش له به‌غدا، كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/3/2020، دوو كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه و هێزه ئه‌مریكییه‌كان له به‌غدا، كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
شانه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووهه، كاتیۆشاكان هیچ زیانێكی مرۆییان به‌دواى خۆیاندا نه‌هێناوه، زیانى دارایی ئه‌وتۆشیان نه‌بووه.
باسنيوز
