پێنتاگۆن: کورد و سوننە پاڵپشتی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن
جۆناسان ھۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، نوێنەرانی كورد و سوننەكان داوایان كردووە، ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد، ھێشتا ئەركیان لە شەری دژی داعش كۆتایی نەھاتووە و بۆ ئەو شەڕە ھێشتا عێراق پێویستی بە ئەمەریكا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە چەند شوێنێک لە عێراق دادەمەزرێنێت و سوپای ئەمەریکاش شوێنەکانیان دەستنیشان دەکات.
K24
