مالیكی: ره‌نگه چوار تا پێنج رۆژی دیكه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی نوری مالیكی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه له ماوه‌ی چوار تا پێنج رۆژی دیكه حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.
له میانی پێشوازی كردنی له شاندێكی گه‌وه‌ری حزبی فه‌زیله سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی دووپاتی كرده‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌واو چرِ بۆته‌وه‌و ئاماده‌كارییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته كه‌ناری ته‌واو بوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌رباز بوونی ولاَت له ته‌نگژه‌ی ناكۆكی نێوان كوتله‌كان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، روونیشی كرده‌وه سه‌ركرده‌ی هه‌موو كوتله‌كان رێككه‌وتوون هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له كورتكردنه‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مالیكی به پێویستی زانی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌لایه‌ن خودی عێراقییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت بێئه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی بێته ناوی، گوتی هه‌ر بۆیه هاوپه‌یمانی نیشتمانی رازی نییه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودیه كه داوا له سه‌ركردایه‌تی كوتله‌كان ده‌كات برِۆن بۆ ریاز بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر چاودێری ولاَتانی عه‌ره‌بی حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی چ عه‌ره‌بی بێت یاخود بیانی له كاروباری ناوخۆی عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
