سه‌رچاوه‌یه‌ك: بۆ ده‌ستبه‌ردار بوون له پۆسته‌كه‌ی، تاڵه‌بانی دوو مه‌رج داده‌نێ
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد شاندی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نتۆنی بلینكین داوای له سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه خۆی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی كاندید نه‌كاته‌وه، ئمه‌ش له پێناو رازیكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك تاڵه‌بانی له هه‌ولێر چاوی به شانده‌كه‌ی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جیمس جیفری و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌رِاڵ لوید ئۆستن كه‌وت، له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه به راشكاوانه به تاڵه‌بانیان راگه‌یاندووه خۆی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی كاندید نه‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر داواكه‌ی شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه نیشانداوه به‌لاَم بۆ ده‌ست به‌ردار بوونه‌كه‌ی دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی داناوه، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌بێت پۆسته‌كه ته‌نیا بۆ خودی ئه‌یاد عه‌للاوی بێت، دووه‌م ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی رازی بێت.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر لایه‌نی كوردی پێشنیاره‌كه‌ی شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كه قبوڵ بكات، پاڵنه‌رێكی راسته‌وخۆ ده‌بێت بۆ په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كوتله‌كان بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌لاَته‌كان، به‌م پێیه‌ش پۆستی په‌رله‌مان ده‌درێته كورد.
(وكاله الێحافه المستقله)
