سعودیه: پێشنیازه‌كه‌ی ئێمه دژی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی نیه
دوای ئه‌وه‌ی ئیتیلافی كوردستانی و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودیه‌یان ره‌تكرده‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه \"ئه‌میر سعود فه‌یسه‌ڵ\"" رایگه‌یاند، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شا عه‌بدوڵا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست وه‌ردان نیه له كاروباری ناوخۆی عێراق.
وتیشی: پێشنیازه‌كه‌ی شای سعودیه دژی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان \""مه‌سعود بارزانی\"" نیه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ریاز به‌یه‌ك دووری له هه‌موو لایه‌نه‌كان نزیكه و ته‌نانه‌ت ناشیه‌وێت وه‌كو چاودێریش به‌شداری كۆبوونه‌وه و وتووێژی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق بكات.
رۆژنامه‌ی \""شه‌رق ئه‌وسه‌ت\"" بڵاویكرده‌وه، \""زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سعودیه به گرنگ ده‌زانن، به‌ڵام زیاتر ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ره‌وی رووی پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بڕۆن بۆ كۆبوونه‌وه له هه‌ولێر\"".
-PNA"
