ئه‌سه‌دی: هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له دامه‌زراندنی هه‌رێمی باشوور ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌دنان ئه‌سه‌دی دووپاتی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به جیدی پشتگیری له دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ ده‌كات له باشووری عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌سه‌دی رایگه‌یاند دامه‌زراندی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ له باشووری عێراق ده‌بێته هۆی ده‌سته به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ولاَت و په‌له كردن له ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان، ئه‌سه‌دی به توندی ره‌خنه‌ی له به‌رهه‌ڵستكارانی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه گرت، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه ركردهوه دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ له باشووری ولاَت ده‌ستوورییه‌و ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ندی ده‌ستوور بن.
پێشتر نوێنه‌رانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بهسرِه چه‌ند جارێك ئاره‌زووی خۆیان راگه‌یاندووه بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ له باشووری ولاَت، بهلاَم به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و ئاره‌زووه‌یان كراوه.
