هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له تاڵه‌بانی ده‌كات و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش له مالیكی
چه‌د سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی ئاشكرایان كرد، رێككه‌وتنێك له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌یه بۆ پشتگیری هه‌ردوولا له سه‌ر كاندیدی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند كورد رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌یه بۆ پشتگیری كردنی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی نیشتمانی و خودی مالیكی به‌ڵینی جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی كوردی بده‌ن و پشتگیری له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی بكه‌ن بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كردۆته‌وه لایه‌نی كوردی فشار ده‌خاته سه‌ر مالیكی بۆ به‌شداری پێكردنی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له حكومه‌تی نوێ‌دا، به‌و پێیه‌ی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی هاوپه‌یمانێكی ستراتیژییه به نیسبه‌ت كورد و ته‌واو له كوردیش ده‌گات.
له گرنگترین خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی نه‌وت و پێشمه‌رگه‌و بودجه‌و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی كوردستانی و عێراقی له خۆ ده‌گرێت.
