فاتیكان داوا ده‌كات سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تارق عه‌زیز جێبه‌جێ نه‌كرێ
فاتیكان داوا له ده‌سه‌لاَتدارانی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات سزای له سێداره‌دان به سه‌ر تاوانبار تاریق عه‌زیزی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق جێبه‌جێ نه‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه وته بێژی فتیكان له به‌یانێكدا داوا له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات له برِیاره‌كه پاشگه‌ز بنه‌وه‌و سزاكه به سه‌ر تاوانبار جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، چونكه له سێداره‌دانی عه‌زیز كاریگه‌ری سلبی ده‌بێت به سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و دادپه‌روه‌ری له عێراق و له ناو خودی عێراقییه‌كان، هه‌روه‌كو گیانی دووبه‌ره‌كی و رق و كینه زیاد ده‌كات.
له یانه‌كه‌یدا فاتیكان به دووری نازانێ راسته‌وخۆ بێته ناو بابه‌ته‌كه‌و داوا بكات راسته‌وخۆ برِیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یاخود رابگیردرێ، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی، به‌یانه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌وان له رێگه‌ی وێستگه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
دوێنێ سێشه‌ممه دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی برِیاری سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دانی به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له تاریق عه‌زیزو چوار كه‌سی دیكه به ناوی سعدون شاكروه‌زیری پێشوو و عه‌بد حه‌مید حه‌مود به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام حسێن و سه‌بعاوی ئیبراهیم حه‌سه‌ن زرِ برای سه‌دام و عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولغه‌فور به‌رپرسێكی دیكه‌ی دیاری حزبی به‌عس ده‌ركرد، به تۆمه‌تی له ناوبردنی پارته ئایینیه‌كانی عێراق له ناویشیاندا سه‌رانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
