ئه‌مرِۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له‌شاری به‌غدا ده‌كه‌ن.
فاتیح دارۆغایی ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند" دوای نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان له گه‌ل نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له شاری به‌غداتاوتوێی دده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رِێز مسعو د بارزانی سه‌رۆكی كوردستان ده‌كه‌ن".
روونی كرده‌وه" مه‌بدئییه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌وین كه بتوانرێ له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی ته‌واو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه تاوتوێ بكرێ و ببێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا" ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆكی كوردستان هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پرۆسه‌ی وتوێژی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك، چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت".
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی گرنگییه‌كی زۆری پێدرا له لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانی عێراقییه‌وه‌و به هه‌نگاوێكی جیدیان وه‌سف كرد له ده‌رچوونی ولاَت له قۆناخی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی داوا له سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه‌و رێكبكه‌ون له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هه‌روه‌ها داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامی ده‌كات له نوێنه‌رانی كوتله براوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه‌وه بتوانن هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌واو بكه‌ن.
