عه‌لی بابان پێشبینی ده‌كات پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان دووباره بۆ كاتێكی دیكه دوا بخرێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان پێشبینی كرد پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كه برِیاره له پێنجی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بهرِیوه بچێت بۆ كاتێكی دیكه دوا بخرێت.
بابان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وه‌زاره‌ت به جیدی له پشته‌وه‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه‌یه كه ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، بهلاَم به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دووباره پرۆسه‌كه بۆ كاتێكی دیكه دوا بخرێت.
بابان ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ لابردنی خانه‌ی نه‌ته‌وه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان، بۆ ئه‌وه‌یه ببێته ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه كه چاوهرِوان ده‌كرێت له ده‌رئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه رووبدات.
روونیشی كرده وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌وڵده‌دا هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجامی پرۆسه‌كه له شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه رازی بكات.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه ردهوه هه‌ر لایه‌نێك به‌رهه‌ڵستكاری پرۆسه‌كه بكات ئه‌وا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه شكست ده‌خۆن، گوتیشی تا ئێستا دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
