ئه‌لعێراقییه سازش له سه‌ر كه‌ركوك ناكات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لاح جبوری ره‌تی كرده‌وه كوتله‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق سازشی له سه‌ر چاره‌نووسی كه‌ركوك كردبێت، گوتیشی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به مانای سازش كردن له سه‌ر كه‌ركوك نایه‌ت.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌شێكی وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، له‌لایه‌ن ئه‌لعێراقییه‌وه به جیدی كاری له سه‌ر كراوه‌و شیاوی ئه‌وه‌ن قبوڵ بكرێن، باسی له‌وه‌شكرد هه‌ندێك له خاڵه‌كان نا ده‌ستوورین بۆیه ئه‌لعێراقییه قبوڵیان ناكات، روونیشی كرده‌وه هه‌موو جیاوازی و ناكۆكییه‌كان له نێوان ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كرێ له رێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتاییدا دووپاتی كرده‌وه كه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له سه‌ر كه‌ركوك ناكات كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شی به‌روونی له‌لای عێراقییه‌كان دیاره.
