هاوپه‌یمانی نیشتمانی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش گرێده‌ده‌ن
دوێنێ ئێواره له به‌غدای پایته‌خت هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ تاوتوێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان گرێدا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نوری شاوێس و شاندی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی خالید عه‌تییه‌و نه‌سار روبێعی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بۆ تاوتوێكردن و قسه كردن له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گرێدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئیجابی به‌رِێوه‌چوو، كه تێیدا به‌وردی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ كردن.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، كه تێیدا داوا له سه‌رانی كوتله‌كان ده‌كات به په‌له له‌گه‌ڵ یه‌كدی كۆببنه‌وه به ئامانجی ده‌رچوونی ولاَت له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق.
