ئێران: مالیكی شیاوترین كه‌سه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كردنى عێراق

ئێران: مالیكی شیاوترین كه‌سه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كردنى عێراق

گولاَن/ساڵح محمد
جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق كرد و نورى مالیكی به‌ شیاوترین كه‌س دانا بۆ ئه‌و پۆسته‌ و پشتگیری خۆی بۆ مالیكی ده‌ربرِی.

(رِه‌ئوف شیبانی) جێگری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رِایگه‌یاند:
هه‌ڵبژاردنى \"نورى مالیكی\"" بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق هه‌ڵبژاردنێكى گونجاوه‌ باشه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌.

له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران نورى مالیكی سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِایگه‌یاند:
به‌ره‌و پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌چین كه‌ خزمه‌تى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراق بكات و هاوكارى ئێران و سه‌رجه‌م دراوسێكانى عێراق بێت له‌ بوارى ئه‌منى و ئابورى و بازرگانى.

له‌لا خۆشیه‌وه‌ (مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) سه‌رۆكى ئێران هیواى خواست كه‌ عێراق ئه‌و قۆناغه‌ سه‌خته‌ ببرِێت كه‌ تێیدایه‌تى و بتوانێت حكومه‌تێكى عێراقی پێكبهێنێت و ببێته‌ مایه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراق.
"
Top