عه‌للاوی: ئه‌لعێراقییه ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی كوردی قبوڵ كردووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه ئینتیسار عه‌للاوی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به ئیجابی كۆتایی پێهات.
عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی كوردی رازی بووه، روونیشی كرده‌وه ته‌نیا چوار خاڵ رای جیاوازیان له سه‌ر بوو به‌لاَم له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و چوار خاڵه به‌و په‌رِی نه‌رم و له سه‌رخۆیی چاره‌سه‌ر كران، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌لعێراقییه به ته‌واوی خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی كوردی رازی بوو.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی گولاَندا جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه تاریق هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان تا ئێستا به فه‌رمی وه‌لاَمی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردیان نه‌داته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌ست به دیراسه‌و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌كه‌ی كوردی ده‌كه‌ن.
له‌و دیمانه‌یه تایبه‌ته‌دا هاشمی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێشوودا زیاتر له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكانیان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌نجامدا، به‌لاَم له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ دێنه ناو كۆبوونه‌وه‌و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، گوتیشی ئه‌لعێراقییه هه‌ستی به‌وه كردووه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌زۆكن، بۆیه له‌مه‌ودوا به‌جیدی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان درێژه به كۆبوونه‌وه‌و دانووستانه‌كانیان ده‌ده‌ن.
